23
ڕۆژی سێشەمە ١٧ی ڕەبەزی ١٤٠٣، مێهرشاد ئەڵماسی، تەمەن ٢٢ ساڵە و خەڵکی گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان نزیک شوێنی گەشتیاری و مێژوویی تاقوەسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مێهرشاد ئەڵماسی، ئەم گەنجە بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکەی، لە شوێنەکە هەڵاتووە و لەلایەن هێزە ئینتزامییهكانهوه دراوەتە بەر دەستڕێژی گوله و گیانی له دهست داوه. به وتهی هاووڵاتیان، ئەو چەکدارەی کە تەقەی لەو گەنجە کردووە پێشتریش ڕاستەوخۆ تەقەی لە خەڵک کردووە.