15
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی شیروانی” و “فه‌رهاد سوله‌یمانی” له زیندانی ناوه‌ندی شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌وتی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه عه‌لی شیروانی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا ته‌نیا ١٥ ساڵ ته‌مه‌نی بووه و له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.