10
مازیار سه‌یدنژاد، چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، مازیار سه‌یدنژاد پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه و له‌گه‌ڵ پۆلشینی جل و به‌رگی به‌ندیخانه و كه‌له‌بچه له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه دژایه‌تی كردووه، به‌و بۆنه‌وه به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.