داواكاری لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی په‌خشان عه‌زیزی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ بڵاوكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام نیشان دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ په‌خشان عه‌زیزی، چالاكێكی مه‌ده‌نی كورده‌ كه‌ ته‌نیا خزمه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌. ساڵانێكه‌ كوردانی ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه‌، ناسینی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم نیگه‌رانییه‌كانی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی كورد زیاد كردووه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ڕێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له‌ كۆماری ئیسلامی كردووه‌ سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌موار بكات و به‌ زووترین كات ئازادی بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net