پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پشتیوانی له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكاردا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌شداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری له‌نده‌ن، به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی “شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی” دوو به‌ندكراوی سیاسی كه‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێدراه‌ی ئه‌و دوو چالاکوانه‌ بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد تا كاتی جێبه‌جێ بوونی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ چالاكی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *