22
كارناسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر ڕایانگه‌یاند: زیاتر له ٤٠ له سه‌دی قوتابیانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كه‌م خۆراكی بوون.
پێشتریش كارناسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگاكانی كرمان و ئیسفه‌هان ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر كه‌م خۆراكی ٣٣ له سه‌دی قوتابیان و منداڵانی ئه‌و دوو ئوستانه بڵاو كردبوو. هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچستان باسیان له دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٤٠ هه‌زار قوتابی ئه‌و پارێزگایه له خوێندن كردبوو. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیش له ڕۆژانی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌مساڵ نزیكه‌ی دوو ملیۆن قوتابی ناونووسیان له مه‌درسه دا نه‌كردووه و زۆربه‌یان په‌یوه‌ست به بازاڕی كار بوون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان بده‌ن.