به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، دوو چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “تاهر ته‌قه‌وی“، “ئارشام ڕه‌زایی” و “زه‌هرا ڕه‌زایی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تاهر ته‌قه‌وی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و پارێزه‌ره له زیندانی ئێڤین به‌ند كراوه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی “زه‌هرا ڕه‌زایی” به بیانووی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و له ڕۆژانی ڕابردوودش دا به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری“، “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” سه‌رجه‌م به ١٤ مانگ زیندان و ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حوكمی ١٥ ساڵ زیندان، ١٦ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاقی ئارشان ڕه‌زایی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.