نوێنەری پەرەستارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی مەشهەد ڕایگەیاند، دانوووستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی بێ ئەنجام بوون و ئەگەر لە ٧ ڕۆژی داهاتوودا بەڵێنەکانی دەوڵەت جێبەجێ نەبێت، کاردانەوەی توندیان ئەبێت.
لە سەروبەندی ڕۆژی پەرستاردا، ئەنجومەنی نوێنەرانی پەرستارانی مەشهەد، وێڕای ئاماژه‌پێدان به پێنج داخوازی سه‌ره‌كی پەرستاران، ئۆلتیماتۆی به ده‌وڵه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر له یه‌ك حه‌فته‌ی داهاتوودا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كاردانه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ئه‌بێت. پێنج داواكاری سه‌ره‌كی په‌ره‌ستاران بریتیه له: زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكرنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دامه‌زراندی هێزی كاری نوێ بوون.