17
دوو هاووڵاتی بەهایی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی بابولەوە بە کۆی گشتی ١٠ ساڵ بەندکران و بێبەش بوون لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی مه‌حكووم كران.
به‌پێی بڕیارەی لقی یەکی دادگای ئینقلابی بابول، “سووزان عەیدمحەمەدزادەگان” و “نیووشا بەدیعیسابێت” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به ئایینی ئیسلام” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندن و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون.