14
وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، زیاتر له سه‌د چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له نامه‌یه‌ك دا داویان له وریشه مورادی كردبوو كه بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی خۆی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه وێڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی درێژه‌ی به مانگرتن داوه. چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به درووست بووی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی وریشه مورادی هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه و خوازیاری ڕاگرتتی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.