گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ قه‌سری شیرین و سیرجان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سیرجان و قه‌سری شیرین به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له‌ شاری قه‌سری شیرین له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی گوڵ گوهه‌ری سیرجان به‌هۆی ڕژانی ئاسنی تواو به‌سه‌ریاندا بریندار بوون كه‌ یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net