ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سنفییه‌كانی فەرهەنگیەکانی ئێران بۆ پشتیوانی لە داخوازیی خانەنشینان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لەم بەیاننامەیه‌دا هاتووه، حکوومەت بەهۆی ناکارامەیی ڕووبەڕووی قەیرانی زۆر بووەتەوە و لە دوایین حاڵەتیشدا وڵاتی خستۆتە لێواری شەڕەوە. ئێمە شایەتحاڵی زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان و کۆبوونەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی كۆمه‌ڵگاین، هەرچەندە قەیرانەکانی ئەمڕۆ دەرئەنجامی سیاسەتی تەواو هەڵەی چل و پێنج ساڵی ڕابردووە، بەڵام ئەو سیاسەتانەی کە بەهۆی نەبوونی پێکهاتەیەکی دیموکراسی، مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی له خەڵک زەوت کردووه و قازانجی کەمینەی خستووه‌تە پێش بەرژەوەندیی زۆرینەوە، ناتوانێت بۆ هه‌میشه مافی خانه‌نشینكراوان پێشێل بكات. ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی له خانه‌نشینكراوان و داخوازییه‌كانیان ڕاده‌گه‌ینێت.