6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، نهخلستانهكانی شاری قه‌سری شیرین له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به باخداران گه‌یشت.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئاگره‌كه له قامیشه‌ڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چۆمی ئه‌ڵوه‌ند ده‌ستی پێكردووه و بۆ نهخلستانهكانی ده‌ورووبه‌ری ڕووباره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمان بووه په‌یوه‌ندی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه بووه، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و ده‌یان سه‌دان داری خورما به هۆی بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم بووه به خه‌ڵۆز.