9
لەو ڕۆژانی ڕابردوودا، مەلێحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزام” به ده مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
مەلێحە عەبدولقادری ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگویزرا. ناوبراو پاش كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.