15
سامان یاسین، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به دانانی وه‌سیقه و بۆ به‌دواچوونی پزیشكی مه‌ره‌خه‌سی پێ دراوه، له په‌یامێكدا ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به تایبه‌ت كوردستان و كرماشان كرد.
سامان یاسین له په‌یامه‌كه‌ی دا وێڕای ده‌سخۆشی له پاڵپشتیه‌كانی خه‌ڵك ڕوو له خه‌ڵكی كرماشان ڕایگه‌یاند: بژی كورد، بژی كوردستان، بژی ئازادی. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌ره‌تا سامانی به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام سزاكه‌ی له دیوانی باڵای وڵات بۆ زیندان و دوورخرانه‌وه گۆڕدرا.