13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “ئارام به‌هائه‌دین” و “ڕه‌سووڵ ڕه‌زا شه‌ریف” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حكووم كران.
به پێ ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئارام به‌هائه‌دین” و “ڕه‌سوڵ ره‌زا شه‌ریف“، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی سنه‌وه، سه‌رجه‌م به ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه ئه‌و دوو هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.