ناڕوونیی چارەنووسی چالاكێكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی ئه‌سراوای مەریوان بە ناویعەلی ڕۆحی(پشکۆ)” تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.

عه‌لی ڕۆحی پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بووه‌ و چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زایه‌كانی مه‌ریوانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net