به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌تار به‌هه‌شتی و جه‌واد حه‌یده‌ری له‌ تاران و قه‌زوێن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گه‌وهه‌ر عشقی و خۆشكی سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ تاران، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی جه‌واد حه‌یده‌ری له‌ قه‌زوێن له‌ دوو مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له‌ یادی ئازیزانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌وهه‌ر عشقی و خۆشكی سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان و نێو كۆڵانه‌كه‌یان گۆڵباران كردووه‌. بنه‌ماڵه‌ی سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ په‌یامێكدا وتیان: دا ئه‌و كاته‌ی زیندوون دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی سه‌تارن و تا دوا هه‌ناسه‌ دژ به‌ كۆماری په‌ت و سێداره‌ خه‌بات ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو، جه‌واد حه‌یده‌ری، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری قه‌زوێن، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ناوبراو مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌ برد و ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانیش تێدا به‌شدار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net