ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینی نا بۆ‌ ئیزافه‌كاری له‌لایه‌ن كادری ده‌رمانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران كه‌مپه‌ینێكیان له‌ ژێر ناوینه‌ بۆ ئیزافه‌كاریده‌ستپێكردووه‌ و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و وه‌زاره‌تی بێهداشته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، په‌ره‌ستاران به‌ به‌ستنی ڕووبانی ڕه‌ش له‌ شوێنی كاره‌كانیان حازر بوون و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌یی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌دانی حه‌قده‌ستیان له‌ كادری ده‌رمان كردووه‌. په‌ره‌ستاران پێشتریش ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌ هیچ مه‌راسمێكی حكوومه‌تی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی په‌ره‌ستار به‌شداری ناكه‌ن. كادری ده‌رمانی ئێران داوا ده‌كه‌ن ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاریان بۆ زیاد بكرێت و ئیزافه‌كاریان كه‌م بكرێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net