ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، یه‌كه‌مین فستیواڵی خورما له شاری قه‌سری شیرین به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، به پۆشینی جل و به‌رگی كوردی، هه‌ڵپه‌ڕكێ و موزیكه‌وه به‌ڕێوه چوو.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، ئه‌و فستیواڵه به مه‌به‌ستی ناساندنی به‌رهه‌می خورمای قه‌سری شیرین و ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ ئه‌و شاره به‌ڕێوه چووه. قه‌سری شیرین گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی خورما له پارێزگای كرماشانه و ٩٠٠ هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی بۆ باخی خورما ته‌رخان كراوه كه ١٥ جۆر خورمای لێ به‌رهه‌م دێت. شارستانی قه‌سری شیرین به‌هره‌ی زۆری له بواره جۆراوجۆره‌كان دا هه‌یه و ئه‌توانێت یه‌كێك له گرینگ‌ترین ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مێهنان و هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، به‌ڵام به داخه‌وه له ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی دا ڕێژه‌ی بێكاری له‌و شاره زۆر به‌رز و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو په‌راوێزنشینی هه‌یه كه له هه‌موو ئیمكاناتێك بێبه‌شن.