15
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی بی.ام.دبلیوو له ئاڵمان په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌كانی فۆلۆكس واگۆن و پورشه بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی پورشه و فۆلۆكس واگۆن پاش بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو شیركه‌ته بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له كارگه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بێكاركردنی سه‌دان كرێكار، ده‌ستیان له كار كێشاوه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانیان گرتووه. ڕۆژی هه‌ینی، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی بی.ام.دبلیوو په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.