كوژرانی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سەراوان

ڕۆژی هەینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێزە ئه‌منییه‌تیه‌كانی شاری سه‌راوان بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێك كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌نشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌یانی هه‌ینی، هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ جل و به‌رگی شه‌خسی له‌ شه‌قامی خومه‌ینی سه‌راوان بۆسه‌یان بۆ ئۆتۆمبێلك داناوه‌ و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كوژران و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناسناوی ئه‌و دوو كه‌س هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net