3
پەرستاران و کارمەندانی تەندرووستی، لە سەروبەندی ڕۆژی پەرستاران لە ئێران، بانگەوازێکیان بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و دەستپێکردنی مانگرتنی سەرتاسەری بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەم بانگەوازە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پەرستار، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لەبەردەم زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبچێت، ئەم ناڕەزایەتیانە بە مەبەستی گەیشتن بە داواکاریەکان، له‌وانه پێدانی كارانه، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ پلانیان بۆ دانراوە.