ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی “میلاد ڕه‌شیدی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه.
ناوبراو، ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بێسەروشوێن کراوە.بەپێی زانیارییەکان، سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر چەند کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری سەقز، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری ئه‌یگوازنه‌وه. پاش ڕفاندنی ناوبراو هێزێکی دیکەی ئیتلاعات هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و کۆمەڵێک لە کەرەستە تایبەتییەکان و ماشینەکەی لەگەڵ خۆیان دەبەن. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری ڕفاندنی میلاد لەلایەن هێزه‌كانی ئیتاعاتی ڕژیمه‌وه لە بەردەستدا نییە.