به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یك قوتابی كچ له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی تاران حیجابی ئیجباریان تۆڕ داوه و له نێو مه‌حه‌وته‌ی مه‌دره‌سه‌دا سه‌ما ده‌كه‌ن.
قوتابیانی كچ ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ناتوانێت ڕێگه له خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان بگرێت. شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی زیندووه و درێژه‌ی هه‌یه. ڕۆژی ڕابردووش چالاكێكی مافی ژنان سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر چالاكانی ژن، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ئێعدام، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ژاراویكردنی قوتابیان پاش چالاكی ئاهوو ده‌ریایی و ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هۆشداری دا و وتی: به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌گه‌ر كۆتایی به سهركوتگهرییهكانیان نه‌هێنن، ئه‌مجاره خه‌ڵك به شێوازێكی دیكه دڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.