12
له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و دووشه‌ممه، ١٦ و ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی گورگان، زاهیدان، ته‌ورێز، قزلحه‌سار، نه‌یشابوور و یاسووج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ناسناوی یه‌كێك له به‌ندكراوان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ناوی ده به‌ندكراوی له‌سێداره دراو بریتیه له:”ئیره‌ج شه‌بدیز” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، “عه‌لی ئه‌حمه‌دزاده” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، “محه‌ممه‌د نه‌بی پاپلزهی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، “كازم بابایی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، ماهرۆخ خانی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ“، “حه‌مزه جه‌هانیان“، “جه‌واد دۆڵابی“، “جه‌عفه‌ر فه‌راهانی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و “سامان كه‌ریمی“.