ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٢٢ چالاكی كرێكاری، مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئاهوو ده‌ریایی” خوێندكاری زانكۆی ئازادی تارانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕفاندنی ئاهوو ده‌ریایی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیان به كرده‌وه‌یه‌كی ترسه‌نۆكانه ناوبرد و ڕایانگه‌یاند: ڕژیم له‌و ڕێگه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا كپ بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئه‌زموونی مێژووش پێمان ده‌ڵێت كه كۆماری ئیسلامیش وه‌كوو هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دیكه ده‌ڕووخێت. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به پڕۆپاگه‌ندا، سناریۆسازی و په‌روه‌نده‌سازی به وه‌حشیانه‌ترین شێوه ئازادیخوازان سه‌ركوت ده‌كات له حاڵێكدا شۆڕشی ژینا نیشانی داوه كه ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكار چه‌نده له‌رزۆكه و له ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه. كاردانه‌وه‌ی ئاهوو خه‌تی سووری به سه‌ر ڕوانگه‌ی لاساری حكوومه‌ت بۆ سه‌پاندنی حیجابی ئیجباری به سه‌ر ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگا كێشا و ئه‌و كچه ئێستا هێمای به‌رخۆدان، خۆڕاگری و ئازایه‌تیی به‌رانبه‌ر وه‌حشیگه‌ری كۆماری ئیسلامیه. چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری ئازادی ئاهوو ده‌ریایی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون و داویان له ئازادیخوازان كرد ئه‌و به‌یاننامه واژۆ بكه‌ن و ده‌نگی سیته‌م لێكراوانی ئێران به كۆمه‌ڵگای جیهانی بگه‌یین.