ڕاگەیاندنی کومیتەی ژنانی کۆمەڵە لە دژی حوکمی لەسێدارەدانی وریشە مورادی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لقی ١٥ی بەناو دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی جەنایەتکار، حوکمی ئێعدامی لە دژی بەندکراوی سیاسی وریشە مورادی دەرکرد. وریشە مورادی چالاکوانی ڕێکخراوی مەدەنیکۆمەڵگەی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەجار)”ە و هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەکرێن، هەڵبەستراو و بێ بنەمان. وریشە مورادی لە دانیشتنەکانی دادگادا ڕێگەی پێنەدرا بەرگری لە خۆی بکات و دادوەر سەڵەواتی ڕێگەی نەدا پارێزەرەکانی بەرگری لێبکەن. دادوەر سەڵەواتی یەکێک لە بەدناوترین ئەندامانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییە و لە ڕیزی هاوکارە تاوانکارییەکەی، دادوەر سەعید مورتەزەوی‌دایە.

ئامانجی دامودەزگا قەزایی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرکردنی ئەم جۆرە فەرمانانە، دروستکردنی ترسە لە کۆمەڵگادا. دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و چالاکانی سیاسی و مەدەنیی دیکە، بەشێکە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە مانەوەی خۆی لەو بارودۆخە قەیراناوییە کوشندەیەی کە تێیدا گیریخواردوە. بێ هۆ نییە کە زۆرێک لەو بڕیارانەی لەسەر سزادراوانی دادگا ئاساییەکان کە ساڵانێک لەمەوپێش دەرکراون، لە هەلومەرجێکی ئاوادا دەستە دەستە لە سێداەیان دەدەن. لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، لە ٦ تا ٢٠ی خەزەڵوەر، نزیک بە سەد زیندانی لە زیندانەکانی ڕێژیم لە سێدارە دراون.

کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بە توندی حوکمی لەسێدارەدانی نامرۆڤانە بۆ وریشە مورادی بە تۆمەتی گاڵتەجاڕانەیباغیشەرمەزار دەکات و داوا لە هەموو دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکاتکە چالاکانە ناڕەزایەتی بەم حوکمە دەرببڕن و نەهێڵن داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی گیانی زیاتری تێکۆشەرانی زیندان بچنێتەوە.

کومیتەی ژنانی کۆمەڵە

٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net