11
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له چه‌ند شاری ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له سه‌رده‌می شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه دان به شۆڕشی ژینا كردووه‌ته‌وه. كوڕان و كچانی شۆڕشگێڕ به بڵاوكردنی پلاكارد و تراكت ڕایانگه‌یاند: نه‌سیمی گۆڕانكاری له ئێران شنه‌ی دێت، ڕژیمی شه‌ڕخواز و دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی له ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌نووسی وڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵك و گه‌نجانی ئازا و شۆڕشگێڕه‌وه دیاری ده‌كرێت.