كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشانی په‌ره‌ند له‌ به‌رده‌م شاره‌داری

ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌ستفرۆشانی شارستانی په‌ره‌ند له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی مه‌ئموورانی شاره‌داری دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، مه‌ئموورانی شاره‌داری ڕێگه‌یان له‌ كه‌سب و كاری ده‌ستفرۆشان گرتووه‌ و زۆر جار پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن یان هه‌ندێك شوێنی دیاریكراوی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ ده‌ستفرۆشان به‌ كرێ ئه‌ده‌ن. ده‌ستفرۆشانی شاری په‌ره‌ند خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتی شاره‌داری بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بێكاری ڕوویان له‌ ده‌ستفرۆشی كردووه‌ و نان ئاوه‌ری خێزانه‌كانیانن و زۆربه‌یان كرێ نشینن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net