پشتیوانی چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.

له‌به‌شێكیئه‌وبه‌یاننامه‌یه‌دائاماژه‌به‌ڕه‌وتیده‌ستبه‌سه‌ركرانوئه‌شكه‌نجه‌یئه‌ودووچالاكه‌مه‌ده‌نییه‌كراوه‌وسه‌باره‌تبه‌بێبه‌ریكردنیانله‌ده‌ستڕاگه‌یشتنبه‌ده‌رمانوچاوپێكه‌وتنیانله‌گه‌ڵبنه‌ماڵه‌،هۆشداربه‌ده‌زگایقه‌زاییڕژیمدراوه‌. له‌و به‌یاننامه‌یه‌ دا هه‌روه‌ها ڕێز له‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان گیراوه‌ و ڕاگه‌یێندراوه‌: كۆماری ئیسلامی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی به‌ بیانووی بێ بنه‌ما به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌، له‌ حاڵێكدا ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ خزمه‌تیان به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بكات، به‌ڵام ده‌نگی به‌رزی نا بۆ سێداره‌ به‌هێزتر له‌ هه‌میشه به‌ سه‌رانسه‌ری وڵات دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ له‌ كۆتایی دا ڕایانگه‌یاند: هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك له‌ سزای سێداره‌ دا نییه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی شه‌رعیه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی نییه‌. ڕه‌مزی سه‌ركوتنی ئێمه ژیانی ئازاده‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net