مه‌راسیمی بیست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی داریووش و په‌روانه‌ فڕووهه‌ر

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، بیست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی داریووش و په‌روانه فرووهه‌ر به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و په‌ره‌ستوو فرووهه‌ر، كچی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌  و به‌ جل و به‌رگی ئاسایییه‌وه‌ له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا خۆیان حه‌شار دابوو. له‌و مه‌راسیمه‌دا ئاته‌ش شاكه‌ره‌می، خاله‌ی نیكا شاكه‌ره‌می كه‌ له‌ شۆڕشی ژینا گیانی به‌خت كردبوو به‌شدار بوو و ڕێزی له‌ یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرت. داریووش و په‌روانه فرووهه‌ر له‌ ساڵی ١٣٧٧ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و له‌ درێژه‌ی قه‌تله‌ زه‌نجیره‌ییه‌كان دا كوژران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net