به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی سیسیل كۆهلێر چالاكی كرێكاری و موعه‌لیمی به‌ندكراوی فه‌ڕانسه‌وی له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ به‌ڕێوه ده‌چێت.
سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس دوو چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی سه‌ندیكای موعه‌لیمانی “هێزی كارگه‌ری” فه‌ڕانسه، دوو ساڵ و پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر پاش سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كران. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌و دوو موعه‌لیمه‌ی به كۆمه‌ڵێك تاوانی بێ بنه‌ما تۆمه‌تبار و هه‌ر دووكیانی زیندانی كردووه.