5
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كه‌س له شاری پاریس به بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و ڕێپێوانه كه له‌لایه‌ه‌ن ده‌یان ئه‌نجومه‌نی فێمێنیستی فه‌ڕانسه‌وی و چه‌ندین سه‌ندیكاری كرێكاری له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌ردا ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كرا و هه‌زاران كه‌س به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كۆتایی به توندووتیژی دژ به ژنان بێنن” خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، پشتیوانی له بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كان له ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، دابینكردنی ئیمكاناتی به‌رابه‌ر و بێ جیاوازی بۆ ژنان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.