سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ورمێ به‌ ناوه‌كانیمێهران حه‌سه‌نزاده‌وحه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده‌له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، دادگای ئینقلابی ورمێمێهران حه‌سه‌نزاده‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌غی وحه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده‌ی به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ ئێعدام مه‌حكووم كردوو ه‌. حه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده‌ پاییزی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ڵام مێهران حه‌سه‌نزاده‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شنۆ به‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتبه‌ ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مێهران له‌م په‌روه‌نده‌ تازه‌یه‌ دا به‌ كوشتنی به‌سیجییه‌ك تۆمه‌تبار و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net