به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و غه‌زه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له پێش چاوی جیهان شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆردوومان ده‌كه‌ن. له باشووری كوردستانیش بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ كۆچاندنی گوندنشینانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بین و ڕۆژ نییه كوێستانه‌كانی قه‌ندیل و ئاكرێ بۆردوومان نه‌كه‌ن. ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پاڕله‌مانتارانی ئورووپایی ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دابنێن و ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك بگرن. چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان ده‌قی داخوازییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه هاوردووه: یه‌كه‌م، شه‌رمه‌زاركردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ناچاركردنی به پاشه‌كشه له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان، دووهه‌م، به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوو نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك. سێهه‌م، پێكهێنانی كۆمیسیۆنی بێ لایه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌كه. چواره‌م، هه‌بوونی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاودێریكردنی ناوچه‌كه. پێنجه‌م، به‌فه‌رمی ناساندی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان.