ڕێپێوانی ژنان و پیاوانی ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان له‌ ٢٥ی نۆڤامبه‌ر


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆرڤامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی ماردین، ئامه‌د، وان، شڕناخ، ئێلح وهه‌تد، به‌ ڕێپێوان له‌ نێو شه‌قامی شاره‌كانیان دا خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون. له‌ شاره‌كانی كۆبانی، حه‌سه‌كه‌ و قامیشلوور ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب وێنه‌ی وریشه‌ مورادی و په‌خشان عه‌زیزیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادیان بوون. له‌ شه‌نگال هه‌روه‌ها ژنانی ئێزدی به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامی ئه‌و شاره‌ توندووتیژی ده‌سه‌ڵات پیاوسالاره‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net