ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی به‌ریتانیا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته و به توندووتیژییه‌وه چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فۆرات، پۆلیس دەستی بەسەر کۆمەڵەی کوردی‌دا گرتووە و بەبیانووی پشکنین، کەرەستە و کەلوپەلە شەخسییەکانی ئەو هاوڵاتییانەی زەوت کردووە. هەندێک سەرچاوە بە میدیا كوردییه‌كانیان وتووه کە پۆلیس تا ٢٣ هاوڵاتیی دەستبەسەر کردووە. هه‌روه‌ها لەناو هێزەکانی پۆلیسی بەریتانیادا کەسانێک بە زمانی تورکی قسەیان کردووە و ئه‌گه‌ری زۆره كه ئه‌و هێرشه به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئه‌نجام درابیت. پاش ئه‌و ڕووداوه، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان لەبەردەم بینای ناوەندی کۆمەڵەی کورد کۆبوونەوە و درووشمی “پۆلیسی تیرۆریست” و “شەرم بکەن” و “بژی به‌رخۆدان“یان بەرزکردەوە. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەش لەدژی ئەو پەلامارەی پۆلیسی بەریتانیا بۆسەر هاوڵاتییان، لە لەندەن ڕێپێوانێکی گەورە بەڕێوە بچێت.