ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌كبه‌ر باقری و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به‌ ناوی ئه‌كبه‌ر باقری، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌كبه‌ر باقری چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه‌ و پێشتر له‌ زیندانه‌كانی ئێڤین، تارانی گه‌وره‌ و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net