ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزیشكیان به فه‌رمی یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه و نایاسایی حیجاب و عیفافی ڕوو له كۆمه‌ڵگا و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و یاسایه، دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری سه‌ره‌تا پێنج ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر دوو جار په‌یامه‌كی هۆشداریان بۆ بچێت و پابه‌ند به یاسا نه‌ون، ١٥ بۆ ١٦٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها كه‌سانێكه پابه‌ندی ئه‌و یاسایه نه‌بن له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وه‌كوو پێدانی پاسپۆرت، مۆڵه‌تی شۆفێری، جه‌وازی كه‌سب و ….هه‌تد بێبه‌ش ده‌كرێن. ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خه‌ڵك وه‌ر بگرن و دژبه‌رانی بێ حیجاب ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.