خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ داگیركارییه‌كانی توركیا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری وان له‌ باكووری كوردستان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و چالاكییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حیزب و گرووپه‌ سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌كانی شاری وان ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه‌ پێشوازی لێ كرا و سه‌دان كه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی هێرشی گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و پێشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net