حسێن تاج، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی دامغان، عاتفه ڕه‌نگریزی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه.
به وته‌ی حسێن تاج، ماوه‌ی به‌ندكرانی عاتفه ڕه‌نگڕیز بۆ ١٢ ساڵ زیادی كردووه. سه‌پاندنی سزای دوو ساڵ زیندان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی به تۆمه‌ته‌كانی “درووستكردنی گرووپی تلێگرامی” به حه‌وت ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به حه‌وت مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردبوو. عاتفه ڕه‌نگڕیز ده‌رچووی بواری كۆمه‌ڵناسی و چالاكی مافی ژنانه كه له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری دامغان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.