11
حاجی به‌رزه، مامۆستای زمانی كوردی له قوتابخانه‌ی به‌یان و برای باپیر به‌رزه، به‌ندكرانی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار، له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌دی به پێنج مانگ زیندان و په‌رداختی ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، حاجی به‌رزه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو برای باپیر به‌رزه، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی چیانه‌ی سه‌ر به شاری پیرانشاره كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرابوو.