ڕووخانی کۆڵەکەی  “میحوەری خۆڕاگریی”، شکستێکی گەورە بۆ ڕێژیمی ئیسلامی

ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)وکۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ڕووخانی کۆڵەکەی  میحوەری خۆڕاگریی، شکستێکی گەورە بۆ ڕێژیمی ئیسلامی

ڕژێمی جینایتکاری بەشار ئەسەد، دوای یازدە ڕۆژ لە هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، تێکشکا و ڕەوانەی زبڵدانی مێژوو کرا. ڕژێمی دیکتاتۆری ٥٥ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد، یەکێک لە دڕندەترین و بێبەزەییانەترین دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پشتیوانی هەمەلایەنەی دەوڵەتی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی و هێزە هاوپەیمانەکانی وەک حیزبوڵڵا، لە دەسەڵاتدا مابووەوە. بەهۆی گورزی قورسی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان و بۆردومانی بەردەوامی بنکەکانی سپای قودس و گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە و گەمارۆی لەڕادەبەدەری ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەر خەڵکی سوریا، ڕژێمی ئەسەد توانایی خۆڕاگریی خۆی لەدەستدا و بە یەک زەربەی، ئۆپۆزسیۆن، شکستی هێنا و تێکڕووخا. بەم شێوەیە سەرەکیترین هێزیمیحوەری خۆڕاگرییتێکشکا و هەموو سەرمایەگوزارییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە گیرفانی خەڵکی ئێران بۆ پاراستنی دیکتاتۆرێکی بێبەزەیی، بە فیڕۆ چوو. ئێستا زیاتر لە ٣٠ ملیارد دۆلار قەرزی ڕێژیمی ئەسەد بە ئێران و سەرجەم ئەو هەزینانەی کە ڕێژیمی ئیسلامی لە گیرفانی خەڵکی ئێران، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا کردوویەتی، بە چارەنووسێکی نادیار سپێردراوە. پاشەکشەی بەتەواوەتی سپای قودس و هێزەکانی فاتمیون و زەینەبیون لە سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و چۆڵکردنی مەزارگەی زەینەب و ڕوقیە لە سوریا، هێزە سەرەکییەکانی ڕژێم و لایەنگرە خۆشباوەڕەکانی، تووشی شۆکێکی گەورە کردووە. لە ڕاستیدا ئەمە شکستێکی سەختی سیاسەتەکانی شەخسی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییە، کە هەموو دیپلۆماسیەتی وڵاتەکەی، کردە ئەسیری بەرژەوەندییەکانیمیحوەری خۆڕاگرییو ئێرانی خستە داوی قورسترین گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان.

سوریادوایبەشارئەسەد،چارەنووسێکینادیاریلەپێشدەبێت. وڵاتێکی جوان و فرە نەتەوە و خاوەن فەرهەنگ، زمان و ئایینی جیاواز، پێکهاتوو لە عەرەبی سوننە، عەلەوی، کورد، ئەرمەنی، ئارامی، ئاشووری، دروزی، چەرکەسی و تورکمانەکان، ئێستا بۆ پێکەوە ژیانێکی ئارام و ئاشتیانە، لەگەڵ کێشەی جددی بەرەوڕوو دەبێتەوە. چل لەسەدی خاکی ئەو وڵاتە لە ژێر کۆنترۆڵی سیاسیی پارتی دێموکراتیکی گەلان (P.Y.D.) و ڕێکخراوە نیزامییەکەی واتەیەکینەکانی پاراستنی گەلدایە. ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵانی ڕابردوودا بە چەسپاندن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی کورد و عەرەبی ناوچەکە، بنەمای بابەتیی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی لە ژێر ناویهێزەکانی سوریای دێموکراتیکلەو هەرێمە خوڵقاند کە پێکهاتووە لە خەڵکی کورد و عەرەب. لە نێو ئەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنانەی کە ئێستا لە دیمەشق دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە، هێشتا هاوسەنگییەکی ئاشکرای هێز بەرچاو ناکەوێت. لە نێویاندا هێزەکانی سەر بە داعش، ئیخوان موسلیمین، گرووپە سیکۆلار و دێموکراتیکەکان بوونیان هەیە. ئاشکرایە کە لە هاوکێشەکانی ئێستای سوریادا، دەوڵەتی ئەردۆغان لە تورکیا بە هۆی پشتیوانی بەربڵاو لەو گرووپانە، لە هاوکێشە سیاسییەکانی داهاتووی تورکیادا دەستی باڵای دەبێت. ئەوە لە دۆخێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا دوژمنایەتییەکی قووڵی لەگەڵ خەڵکی کوردی سوریا هەیە، کانتۆنی عەفرینی داگیر کردووە و بە پاکتاوی نەتەوەیی، زۆربەی کوردانی دانیشتووی ئەو کانتۆنەی گۆڕیوە و بەردەوام کانتۆنەکانی تر بۆردومان دەکات و ژێرخانە ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی لەناو دەبات. لە نێو ئەو وڵاتانەی کە لە سووریا خاوەنی بەرژەوەندی ستراتێژین و هەوڵ دەدەن لە دەسەڵاتی نوێدا جێگە و پێگەیەکی بەهێز بۆخۆیان بەدەست بهێنن، تورکیە و ئەمریکا دەستی باڵایان هەیە و کۆماری ئیسلامی دۆڕاوی یارییەکەیە. جگە لە ڕۆڵ و کاریگەری تورکیا و وڵاتانی دراوسێ، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیلیش هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئایندەی خەڵکی سوریا، کە بە سوود وەرگرتن لە بۆشایی دەسەڵات لەم وڵاتە، هەوڵدەدات بە داگیرکردنی خاکی ئەم وڵاتە و بۆردومانکردنی ناوچە هەستیارەکان و کوشتنی کەسانی کاریگەر، هەلومەرجەکە لە بەرژەوەندی داگیرکاری و سیاسەتە فراوانخوازییەکانی خۆیدا بگۆڕێت.

ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد لە سوریا، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە ڕەخساندووە تا بتوانن بە پشتبەستن بە ئازادییە دێموکراتیکەکان و دەستەبەرکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک بەدەستی خۆیان، ڕێگایەکی سەربەخۆ و پێشکەوتنخوازانە بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان لەم ناوچە هەستیار و شەڕلێدراوەدا بدۆزنەوە. بەڵام ئەم ڕێگا دژوارە، ناکۆکی و  ناتەبایی ئاشکرای لەگەڵ بەرژەوەندیی زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان هەیە. پاڵپشتیی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورکیا لەو هێزە ئیسلامیانە و حزووری بەرچاوی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا و تەنانەت لە بەشێک لە پارێزگاکانی ئەم وڵاتە، بە گرنگترین مەترسی دادەنرێت لەبەردەم پێکهاتنی ڕەوتە دێموکراتیکەکان لە سوریا. حزووری هێزەکانی ئەمریکا و دراوسێیەتی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕۆڵ و کاریگەریی وڵاتە عەرەبییەکانیش، ئاستەنگ و گرفتی زیاتر لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەربەخۆی خەڵکی سوریادا دروست دەکات. لەمڕووەوە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، بەهێزبوونی تاقم و گروپە خۆجێییەکان و بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ چارەنووسێکی هاوشێوەی لیبی، یان سەپاندنی یاسایەکی بنەڕەتی نادێموکراتیک لەلایەن هێزە کاریگەرەکانەوە، لە زومرەی ئەو مەترسیانەن کە ئاسۆی داهاتووی ئەم وڵاتە لێڵ دەکات.

ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بنەماڵەی ئەسەد لە سوریا  شکستێکی سەختە بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی. دوابەدوای بەرکەوتنی گورزی قورس لە حەماس و تێکشانی پێکهاتەی هێز و دەسەڵاتی حیزبوڵڵا، تیرۆری یەک لەدوای یەکی فەرماندەکانی سپای قودس لەلایەن ئیسرائیلەوە و ئێستاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، ئاستی شکستەکانی دەزگای ڕێبەریی ڕێژیمی ئیسلامی و شەخسی وەلی فەقی، گەلێک بەرچاو و ئاشکرا بووە. دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامی، بە هەژارکردنی زۆرینەی کۆمەڵگا، بە وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری وڵات، زەمینە خۆشکردن بۆ گەمارۆ زاڵمانە و بەربڵاوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی خەڵکی ئێران، بە نرخی دروستکردن و پێکهێنانیمیحوەری خۆڕاگرییو هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دروشمی دژە دێموکراتیک، نالۆژیک و شەڕەنگێزانەیلەناوبردنی ئیسرائیل، دەستیانداوەتە قومارێکی مەترسیدار، کە ئێستا بە تەواوی لەگەڵ شکستێکی سەرشۆڕانە بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم شکستە سەرشۆڕانە، دەتوانێ ببێتە فاکتەرێکی کاریگەر لە بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و پەرەسەندنی ڕق و بێزاریی شۆڕشگێڕانەیان لەدژی دەسەڵاتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی. دەسەڵاتێکی کە لە پێناو بەدیهێنانی دروشم گەلێکی فریوکارانەدا، دارونەداری خەڵکی ئێرانی لەناوبردووە و داهاتووی ئەم وڵاتەی خستۆتە مەترسییەوە، شایانی ئەوە نییە کە دەسەڵاتەکەی لەم وڵاتە چیتر بەردەوام بێت. ئێستا ئیتر خەڵکی ئێران، بەشێوەیەکی بوێرانە و ڕاشکاوانەتر دەتوانن لەپێناو نەهێشتن و لەگۆڕنانی ئەم دەسەڵاتە تاسەر ئێسقان ئیدئۆلۆژی و کۆنەپەرستە، ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتوو بکەن و پەرە بە ڕێکخراوبوونی خۆیان بدەن و ڕێگا بۆ دروستکردنی ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی جەماوەریی بە پشتبەستن بە دەنگی گشتی، بەبێ پشتبەستن بە دەسەڵاتە دەرەکییەکان، خۆش بکەن. خەڵکی ئێران، خەڵکی سوریا و خەڵکی وڵاتەکانی دیکەی ناوچەکە، شایستەی ژیانێکی خاوەن کەرامەتی ئینسانیی و بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی سەربەخۆی، خۆیانن.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣/ ٨ی دێسامبری ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net