16
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، كانوونی پارێزه‌رانی كرماشان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لایه‌حه‌ی عیفاف و حیجاب بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١١٠ پارێزه‌ری ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی كرماشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێك یاسای عیفاف و حیجابیان وه‌كوو ئامرازی حكوومه‌ت بۆ درووستكردنی گرژی و ئاڵۆزی له نێو كۆمه‌ڵگا ناو برد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون. پارێزه‌رانی كرماشانی ڕایانگه‌یاند: ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و یاسای دادڕه‌سی وڵاته و كاریگه‌ری خراپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به دوای خۆی دێنێت.