ناڕه‌زایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌ یاسای عیفاف و حیجاب له‌ ئێران

له‌ درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ یاسای عیفاف و حیجاب له‌ ئێران، كۆمه‌ڵێك له‌ كارناسانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یانه‌ مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.

كارناسانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاسای تازه‌ی عیفاف و حیجابیان به كۆنتڕۆڵی زۆرتری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان وه‌سف كرد و ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌یه‌ ده‌ستڕێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر ماف و ئازادی ژنان. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ داوایان له‌ كۆماری ئیسلامی كرد به‌ زووترین كات ئه‌و یاسا نامرۆڤانه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و كۆتایی به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان بێنێت‌. كارناسانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها، سزای زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی قورسیان بۆ سه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ ئێران به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net