13
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی توركیا سێ كه‌سی له شاری وان و ١٥ كه‌سی له شاره‌كانی ئانكارا، ئیستانبوول و ئێزمیر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاروون ئوكای هاوسه‌رۆكی حیزبی ناوچه دیمۆكراتیكه‌كان و فیكره‌ت دۆغان هاوسه‌رۆكی شۆرای شاری وان له‌گه‌ڵ موسته‌فا دۆنه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاره‌كانی ئانكارا، ئیستانبوول و ئێزمیر ١٥ چالاكی سیاسی وه‌كوو “گۆنه‌ش گومووش” سه‌رۆكی حیزبی كرێكارانی سووسیالیست له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.