ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شاره‌كانی ئامه‌د و نه‌سیبه‌ین له باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی شاری ئامه‌د و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا وێڕای پاڵپشتی كردن له ڕۆژئاوای كوردستان، خوازیاری ڕاگرتنی داگیركارییه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان بۆ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بوون. له شای نه‌سیبه‌ین، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ر له سه‌ر سنووری قامیشلوو مانیان گرت و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیش بۆ پشتیوانی كردنیان ڕێپێوانیان كرد. خۆپێشانده‌رانی خه‌ڵكی نه‌سیبه‌ین به وتنه‌وه‌ی دروشمی بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوون.