14
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاری سنه و ژینگه‌دۆستان به سه‌ر چیای ئاویه‌ر دا هه‌ڵكشان و په‌یامی یه‌كگرتوویی و پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان دووپات كرده‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌كرێگیراوه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوا به توندی شه‌رمه‌زار كرد. چالاكوانانی شاری سنه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا و ژینۆسایدی گه‌لی كورد له‌و پارچه‌ی كوردستان بگرن.