پەرەستوو ئەحمەدی و ئاوازی ئازادی و ڕزگاری، لە مەشرووتەوە تا ئێستا

ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

 

ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیبە پێشەنگایەتی ژنانی بوێری ئێران، ڕێک لە کاتێکدا کە دەسەڵات بەهۆی شکستەکانی لە سیاسەتی دەرەوە و بەرەوپێش بردنی یاسایحیجاب و عیفاف، تووشی داماویی و سەرلێشێواوی بووە، زەبرێکی کاریگەری دیکەی لە پێکهاتەی دەسەڵاتە لەرزۆکەکەی دا. ئەمجارەیان ئەوە پەرەستوو ئەحمەدی بوو کە سەد ساڵ دوای قەمەرولمولوک وەزیری کە یەکەمین کۆنسێرتی ڕاستەوخۆی ساڵی ١٣٠٣ لە گراند هۆتێلی تاران بەبێ حیجابی ئیسلامی بەڕێوە برد، کۆنسێرتە ئانلاینەکەی ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لەکاروانسەراهێنایە سەر شانۆ و ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران و جیهانی سەرسام کرد. هەڵبژاردنی بە ئەنقەستیکاروانسەرانیشانەی هەنگاونانی شکۆداری ژنانە بەرەو ئاسۆی ڕزگاری. کۆنسێرتێک لە جەرگەی ئێرانی ڕاپەڕیودا، کە ژنێکی لاو بە قژێکی پەریشان و جلێکی درێژی ڕەشەوە گۆرانیلە خوێنی گەنجانی نیشتمانی دوای شۆڕشی مەشرووتە وماچم بکەی دوای کودەتا ئیمپریالیستەکەی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٣٢ دەڵێتەوە، بە نمایشە ناوازەکەی خۆی، بەربەستی ٤٥ ساڵی ڕابردووی تێکشکاند وکۆنسێرتێکی ڕاستەقینەیهێنایە سەر شانۆ. ئەمەکۆنسێرتێکی گریمانەیینەبوو، بەڵکوو واقیعی ترین و بوێرانەترین کۆنسێرتێک بوو کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بەڕێوەچووە و زایەڵەی، لە سەرتاسەری ئێران دەنگی دایەوە و سەرجەم دانیشتوانی ئێران ستایشیان کرد. ئەم کۆنسێرتە واقیعییە، نمایشێکی سەرسوڕهێنەر و بەهێزی ئاوێتەیەک لەخەونوئارەزوووبێباکیژنی لاوی ئەمڕۆی ئێرانی پیشان دا و وەک تیرێک، دڵی کۆنەپەرستانی پێکا. ئەو لەم کۆنسێرتە سەرسوڕهێنەرەیدا، چەند گۆرانییەکی بە تێکستی عارف قەزوێنی، ئەبولقاسم لاهووتی، حەیدەر ڕەقابی، مێهدی ئەخەوان سالس، هووشەنگ ئیبتهاج و چەند گۆرانی کۆنی ناسراوی پێشکەش کرد و نەریتی ڕوناکبیران و خەباتگێڕانی چەپ و دێموکراتیکی سەد ساڵی ڕابردووی، بەرز ڕاگرت.

داهێنانی بوێرانە و جێی ستایشی پەرەستوو ئەحمەدی و هاوڕێیانی وەفاداریی لە بواری مۆسیقادا، درێژەی هەوڵی جێی ستایشی ژنانی گۆرانیبێژی ئێرانە لە سەردەمی مەشرووتەوە تا ئێستا، لەوانە قەمەرولملووک وەزیری، ملووک زەرابی، ئێران ئەلدەولە، ڕۆح ئەنگیز و زۆرێک لە پێشەنگان و ژنانی گۆرانیبێژی دیکەی ئێرانە کە سەرەڕای دژایەتی کۆنەپەرستانی ئایینی، بوێرانە بەرگرییان لە مافی گۆرانی وتنی ژنان کردووە. ئەم کۆنسێرتە بوێرانە، بەبێ ڕەچاوکردنیحیجابی ئیجباریی، لە مەیدانی خەبات لەپێناو ئازادیی جل و بەرگدا، درێژەپێدەری خەباتی ژنانی ئێرانی لەدژی سووکایەتی کردن بە ژنانی ئێرانی، کە ئاڵاکەی لەلایەن تاهێرە قەرە ئەلعینەوە، هەڵکرا و لەگەڵ خەبات و تێکۆشانی ژنان لەدژی یاسا و ڕێسا ئیسلامییەکانی دوای شۆڕش لێک هەڵپێکرا و لە جەرگەی ئەو خەباتەدا ژنانێکی پێشەنگی وەک ویدا مووەحد، سارینا ئیسماعیل زادە، نیکا شاکرەمی، سەحەر خدایاری، زارا ئیسماعیلی، سپیدە ڕەشنوو و ئاهو دەریایی، بە کۆمەڵگا ناساندووە. ئەم پێشەنگایەتییەی ژنان لە بزووتنەوەی یەکسانیخوازانە و خەبات لەپێناو نەهێشتنی هەڵاواردنی فرە ڕەهەندە و ئاپارتایدی جێندەری جێگیر لە یاسای چەقبەستووی شەریعەت و پیاوسالاریی گیانسەختدا، ئێستا بۆتە هۆی سەرسامی و جێی ستایشی سەرجەم ژنان و پیاوانی وڵات و هەموو بنەماڵەکانی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە و بزووتنەوەی شکۆداری ژنانی وڵاتی، لەگەڵ بزووتنەوە داواکاری تەوەر و یەکسانیخوازەکان، بەیەکەوە گرێداوە.

ئەم نیشانە درەوشاوانە لە نافەرمانی مەدەنی ژنانی بوێری ئێران، هاوکات لەگەڵ نافەرمانی مەدەنی و خۆڕاگریی ئەو هونەرمەندە ناودارانەی کە گرێبەستە ملیارد دۆلارییەکانیان خستووەتەلاوە، حیجابی ئیجبارییان تووڕ هەڵاوە و لە ڕیزی جەماوەری خەڵکدا وەستاون، نیشانەی توانایی بێ ئەوپەڕی ژنانی ئێرانە بۆ بنیاتنانی ئێرانی سبەینێی بەدوور لە ئیجبار و هەڵاواردن. ئێرانێکی کە مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، نەتەوە، زمان، ئایین و فەرهەنگ تیایدا بە فەرمی ناسرابێت. ئەم نموونە درەوشاوانەی نافەرمانی مەدەنی، کە سنوورەکانی بوێری و چاونەترسی گۆڕیوە، لە بارودۆخێکدا ڕوودەدەن کە شاهیدی توند و تیژترین سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دامودەزگا ئەمنییەتی و قەزاییەکانی ڕێژیمی ئیسلامین. پەروەندەسازی، بانگهێشتکردنی بەربڵاو، زیندانیکردن، پەرەسەندنی گوشار بۆسەر زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی زیندانیانی سیاسیی ژن و پەرەسەندنی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵە و کەس و کاری کەسانی ناڕازی، هەمووی ئەمانە بە ئامانجی پێکهێنانی کەشی ترس و تۆقاندن لەناو خەڵکدا و بەتایبەتی ژنانی بوێری وڵات بەڕێوە دەچێت کە بە تەواوی پووچەڵکراوەتەوە و کاریگەریی خۆیان لەدەست داوە. هێزی ژنانی ئێران بەسەر هێزی سەرکوتی دەسەڵاتی ئایینی و ستەم و سەرەڕۆیی فاشیستیدا سەرکەوتووە. ئەمە بە ڕوونی لە کردەوەی بوێرانە و جێی ستایشی پەرەستوو ئەحمەدی و هاوهونەرمەندانی هاوڕێیدا، بەرچاو دەکەوێت. ئەوان سبەی ڕۆژی ئێرانێکی ئازاد، سیکۆلار، دێموکراتیک و بەدوور لە ستەم و هەڵاواردن وێنا دەکەن. بێ گومان ئەم خەون و خولیا بوێرانە، لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانەوە وەدی دێن و دەبن بە واقیعێکی جوان و شیرین. بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیهەنگاوێکی گەورەی دیکەی بەرەو پێشەوە هەڵگرت و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی ناچار بە پاشەکشە کرد.

بڕووخێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ / ١٥ی دێسامبری ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net